Error: No articles to display

كۆمسیۆن داوای تۆماركردنی سكاڵا ده‌كات

ئەیلول 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مڕۆ کاتژمێر (8:00) سه‌رله‌به‌یانی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستی پێکرد بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان.
له‌ باره‌ی پێشێلکری له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان ئیسماعیل خورماڵی ،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کومسیاران له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی ڕایگه‌یاند لەهەر جێگایەک پێشێلکاری دەبینن، تکایە دۆکۆمێنتی بکەن و زۆرترین سکاڵا بنوسن بەشێوەیەکی یاسایی.
ئه‌وه‌یشی خستۆته‌ڕوو ئەگەر نەتوانین لەئەرزی واقیعدا ڕێگری لەساختەکاریەکان بکەین، دەتوانین بەدەنگدانێکی هێمنانە هەموو ئەو سندوقانە ڕەفز دەکرێ.
ئیسماعیل خورماڵی هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات ته‌نها ئێوه‌ دیکۆمێنتی بکه‌ن و به‌ شێوه‌یه‌کی یاسایی سکاڵا بنوسن..