Error: No articles to display

كۆمسیۆن: ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ 91% بووه‌

ئەیلول 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
کاتژمێر 8:00 سه‌رله‌به‌یانی 99 بنکه‌ی ده‌نگدان کرایه‌وه‌ به‌ رووی ده‌نگده‌رانی تایبه‌تدا زیاتر له‌ 170 هه‌زار ده‌نگده‌ری تایبه‌ت مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، کاتژمێر 6:00 بنکه‌کانی ده‌نگدان داخرا.
شیروان زرار،وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژرادن و راپرسی هەرێمی کوردستان له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بێ که‌موکوڕی نه‌بووه‌ و به‌دواداچون بۆ هه‌موو سکاڵاکان ده‌که‌ین و چاوپۆشی له‌ هیچ که‌موکوڕیه‌ک ناکه‌ین.
ناوبراوه‌ له‌ باره‌ی ڕێژه‌ی به‌شداریکردنی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد ڕێژه‌ی به‌شداریکردنی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت له‌ 91.69% بووه‌.
له‌ باره‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت وته‌بێژی کۆمسیۆن ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئه‌نجامه‌کانی ده‌نگدانی تایبه‌ت پێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی گشتیدا ڕایده‌گه‌یه‌نین .