Error: No articles to display

گه‌نجێکى ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌دوکان گیانى له‌ده‌ستدا

ئەیلول 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 28ى ئه‌یلولى 2018 ، له‌ده‌ریاچه‌ى دوکان گه‌نجێکى ته‌مه‌ن 23 ساڵ گیانى له‌ده‌ستدا .

پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ده‌ریاچه‌ى دوکان وله‌کاتى مه‌له‌کردندا گه‌نجێکى ته‌مه‌ن 23 ساڵ که‌دانیشتوى ناحیه‌ى پیره‌مه‌گرونه‌ ، به‌له‌م لێیده‌دات و دواى گه‌یاندنى بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆى سه‌ختى بیرنه‌که‌یه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا .

له‌ ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنکه‌ى پۆلیسى پیره‌مه‌گرونه‌وه‌ په‌ڕاوى لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌که‌ کراوه‌ته‌وه‌ و شۆفێرى به‌له‌مه‌که‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پۆلیسه‌وه‌ ڕاگیراوه‌ .