Error: No articles to display

له‌چۆمان ته‌نها یه‌ک بنکه‌ دیاریکرابوو بۆ ده‌نگدانى تایبه‌ت

ئەیلول 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
هه‌ژار چۆمانى

ئه‌مڕۆ 28 ى ئه‌یلولى 2018 ، له‌ پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌ قه‌زاى چۆمان و ده‌وروبه‌رى ته‌نها قوتابخانه‌ (چۆمانى بنه‌ره‌تی) تایبه‌ت کرابو به‌پرۆسه‌ى ده‌نگدان
له‌ کاتژمێره‌کانى 8 سه‌رله‌ به‌یان ده‌نگده‌ران مافى ده‌نگدانیان هه‌بوو تاکو کاتژمێر 6 ى ئێواره‌ له‌ کۆى 1275 ده‌نگده‌ر ته‌نها 71 ده‌نگده‌ر بایکۆتى پرۆسه‌که‌یان کردو به‌پێى زانیاریه‌کانى ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز که‌وتووه‌ چه‌ند پێشێلکاریه‌کیش ئه‌نجامدراوه‌.

له‌وانه‌ش چه‌ند ده‌نگده‌رێک مۆبایلیان به‌کارهێنابوو بۆ گرتنى وێنه‌ى ده‌نگه‌کانیا له‌کاتێکدا له‌لایه‌ن کۆمسیۆنه‌وه‌ ره‌تکراوه‌ته‌وه‌ .به‌ڵام چاودێرانى لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى سه‌رسندوقه‌کانى ده‌نگدان ده‌نگه‌کانیان پوچه‌ڵ کردونه‌ته‌وه‌ و هیچ سکاڵایه‌کیش تۆمار نه‌کراوه‌ دواى داخستنى سندوقه‌کانى ده‌نگدان جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان ده‌ستى پێکرد. ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانانیش تاکو ئێستا نادیارن