Error: No articles to display

كۆمسیۆن: به‌كارهێنانی موبایل له‌ وێستگه‌كانی ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه‌

ئەیلول 29, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
سبه‌ی یه‌ک شه‌ممه‌ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامده‌درێت.
ئیسماعیل خورماڵی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران ڕایگه‌یاند بەپێی ڕێکارەکانی کۆمسیۆن بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێری وێنەگرتن قەدەغەیە لەناو وێستگەکانی دەنگدان..
وتیشی دەبێت فەرمانبەرانی کۆمسیۆن و بریکاری قەوارە سیاسیەکان ڕێگا نەدەن بەهیچ شێوەیەک ئەو کارە بکرێت، بەتایبەت وێنەگرتنی تۆمارەکە بۆ ئەوەی بزانرێت کێ نەهاتووە بۆ دەنگدان و بنێردرێت بۆ شوێنی تر بۆ ئەوەی بەخراپی بەکار بهێنرێت.
هەرکەس ئەو کارەش بکات ڕوبەڕوی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە و بۆ فەرمانبەرانی کۆمسیۆنیش هەر سەرپێچیەک بێبەشی دەکات لەو بڕە پارەی کە بۆی دابینکراوە، سەرەڕای لایەنە یاساییەکەی..