Error: No articles to display

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود: هیوادارم هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌کى پاک بێت و ده‌نگى راسته‌قینه‌ى گه‌ل بێت

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود دواى ئه‌وه‌ى له‌ بنکه‌یه‌کى ده‌نگدان له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شدارى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستانى کرد، له‌ لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌وانان ئومێدى خواست که‌ هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌کى پاک ودیموکراسى بێت و ده‌نگى راسته‌قینه‌ى گه‌ل بێت .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود داواشى له‌هاوڵاتیان کرد که‌به‌شدارى پرۆسه‌که‌ بکه‌ن بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و به‌شداربوون له‌پرۆسه‌ى سیاسى له‌هه‌رێمى کوردستان گۆڕانکاریه‌کان .

هه‌روه‌ها جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ له‌دواى هه‌ڵبژاردنیش پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان نێوکماڵى کوردى رێکبخه‌نه‌وه‌و یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌کگوتار بن له‌پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌کان ،به‌تایبه‌تیش له‌ عێراقى فیدراڵدا .

کاتژمێر 8:00 سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 30ى ئه‌یلولى 2018 بنکه‌کانى ده‌نگدان به‌ رووى نزیکه‌ى 3 ملیۆن ده‌نگده‌رى هه‌رێمى کوردستان کرانه‌وه‌ تا کاتژمێر 6:00 ئێواره‌ ده‌خایه‌نێت .

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 720 کاندید له‌ رێگه‌ى 29 لیست وقه‌واره‌ى سیاسى به‌شدارن و له‌سه‌ر 111 کورسى په‌رله‌مان که‌ 100 کورسییان گشتى و 11 کورسییان کۆتایى پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یى و ئاینییه‌کانى کوردستانه‌ کێبڕکێ ده‌که‌ن.

به‌گوێره‌ى رێنماییه‌کانى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى کوردستان، ده‌نگده‌ر ده‌بێت ناسنانه‌ى بارى شارستانى و ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى پێکه‌وه‌ بێت، یان کارتى نیشتمان و پاسپۆرت، ئه‌گه‌رنا ناتوانێت به‌شداریى پرۆسه‌که‌ بکات.