
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جه‌ماوه‌رنیوز
به‌سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆى به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانی، هێزه‌کانى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى له ئاماده‌باشیدان بۆ پاراستنى سه‌روماڵى هاوڵاتیان به‌هیواى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانێکى ئارام بۆ ته‌واوى هاوڵاتیانى شاره خۆشه‌ویسته‌که‌مان، بۆیه لێره‌وه داوا له هاوڵاتیانى شارى سلێمانى خۆشه‌ویست ده‌که‌ین:
- له‌کاتى چونیان بۆ ده‌نگدان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بردنى چه‌ک و ئامێره‌کانى چهقۆو بۆکس خه‌نجه‌ر قه‌ده‌غه‌یه‌و هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت سه‌رپێچى بکات ڕوبه‌ڕوى یاسا ده‌کرێته‌وه .
- داوا ده‌که‌ین هاوڵاتیان له‌دواى ته‌واوبونى دانگدانیان له‌ناو بنکه‌کانى ده‌نگدان کۆنه‌بنه‌وه ،به‌مه‌به‌ستى زیاتر ئارامى بنکه‌کانى ده‌نگدان و دروست نه‌بوونى پشێوی.
- داوا له هاوڵاتیان ده‌که‌ین هاوکارى هێزه ئه‌منییه‌کان بن و ڕێنماییه‌کانى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن .
هێزه‌کانى پۆلیس و ته‌واوى هێزه ئه‌منییه‌کان له‌سه‌نته‌رى شاره‌کان و قه‌زاو ناحیه‌کانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و کوچه‌و کۆڵانه‌کاندا بونیان هه‌یه بۆیه هه‌رکه‌سێک تهقهبکات، گه‌ر سه‌ر به هه‌رلایه‌نێک و ههرقهوارهیهکى سیاسیى یان به‌رپرسێک بێت ڕاسته‌وخۆ ده‌ستگیرده‌کرێت و ڕوبه‌ڕوى یاسا ده‌کرێته‌وه، بۆیه داوا له هاوڵاتیان ده‌که‌ین خۆیان به‌دوربگرن له هه‌ڵگرتنى چه‌ک و ته‌قه‌کردن.
به‌هیواى پرۆسه‌یه‌کى ئارام...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى – ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان