Error: No articles to display

عه‌بدوڵاحاجى مه‌حمود: ئومێده‌وارم پرۆسه‌که‌ به‌دیموکراسیانه‌ به‌رێوه‌بچێ‌ و هاوڵاتیان به‌شداربن

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ 30 ئه‌یلولى 2018 ،به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى لیستى سه‌رده‌م له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ىى ده‌نگیدا ، ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ کرد که‌ ئومێده‌وارن پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن دیموکراسیانه‌و مه‌ده‌نیانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت .

عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود له‌لێدوانێکدیا بۆ جه‌ماوه‌رنیوز ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ هاوڵاتیان وه‌ک ئه‌رک و به‌رپرسیارى و مافى خۆیان پێویسته‌ به‌شدارى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بن که‌ به‌شێکه‌ له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و دیموکراسى له‌ هه‌رێمى کوردستان .

به‌رێزیان ئومێدیشیان خواست که‌ پرۆسه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کى مه‌ده‌نیانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت و دوربێت له‌ ده‌ستێوه‌ردان و پێشێلکارى و پابه‌ند بن به‌رێنماییه‌کانى کۆمسیۆنه‌وه‌ .

به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌کى دیموکراسى و مه‌ده‌نیانه‌ى هه‌ر میلله‌تێک بۆیه‌ نابێت ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بشێوێندرێت و بخرێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ تا به‌هه‌موولایه‌ک رویه‌کى جوانى دیموکراسى پێشکه‌شى دونیا بکه‌ین .

ئەلبوومی وێنەکان