Error: No articles to display

ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان کۆتاییهات

ئەیلول 30, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌کاژێر 6:00 ى ئێواره‌وه‌ ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان کۆتاییهات و ده‌رگاى بنکه‌کانى ده‌نگدان به‌سه‌ر ده‌نگده‌راندا داخران.

شێروان زرار، ووته‌بێژى کۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى کوردستان له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌ڤانیدا رایگه‌یاند: کاژێر 6:00ى ئێواره‌ و له‌کاتى دیاریکراوى خۆیدا پرۆسه‌ى ده‌نگدان کۆتاییهاتووه‌.

له‌ هه‌رێمى کوردستان ئه‌مرَۆ 3له‌کاتژمێر 8:00 ى سبه‌ى ده‌ستى پێکردوو له‌کاتژمێر 6:00 ى ئێواره‌ کۆتایى به‌پرۆسه‌که‌ هات ، له‌م پرۆسه‌دا 3 ملیۆن و 85 هه‌زار و 461 که‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌بوو به‌ تایبه‌تى و گشتى ، که‌ ئه‌وانیش به‌سه‌ر هه‌زار و 260 بنکه‌ و 5 هه‌زار و 941 وێستگه‌ له‌ شار و شارۆچکه‌کانى هه‌رێمى کوردستان دابه‌شکراون.