Error: No articles to display

نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌نزیکه‌وه‌ چاودێرى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌کات

ئەیلول 30, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

یان کوبیش نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق داواى له‌هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان کرد به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى هه‌رێمه‌که‌یان بکه‌ن و ڕایگه‌یاند" پێمان خۆشه‌ په‌رله‌مانێکى به‌هێز له‌هه‌رێمى کوردستانی_عیراق هه‌بێت وه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌نزیکه‌وه‌ چاودێرى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات."

ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ یان کوبیش نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق، دواى سه‌ردانى کردنى بنکه‌یه‌کى ده‌نگدان له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نوسان له‌شارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند" داوا له‌هاوڵاتیان ده‌که‌ین بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان، مافى خۆیان پیاده‌ بکه‌ن، هیوادارین ئه‌و ئه‌نجامه‌ نوێیانه‌ى به‌هۆى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دێنه‌ ئاراوه‌، کارێک بکرێت ئارامى کوردستان نه‌شێوێنێت و هه‌مووان ئه‌نجامه‌کان قبوڵ بکه‌ن."

کوبیش وتیشی" هێشتا زووه‌ بڕیاربده‌ین به‌ڵام، به‌شێوه‌یه‌کى گشتى پڕۆسه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فافانه‌ به‌ڕێه‌وه‌ده‌چێت، نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان چاودێرى ده‌کات، به‌ڵام بێ که‌موکوڕیش نابێت، چاودێرمان له‌بنکه‌کان هه‌ن دواى چاودێرى کردنى پڕۆسه‌که‌ ڕاپۆرتى خۆۆیان ده‌نوسن."

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ کاتژمێر (8:00) به‌کاتى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمه‌که‌، پڕۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى (111) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى هه‌رێمى کوردستان_ عیراق ده‌ستیپێکرد.

 


ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا