Error: No articles to display

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود: حۆشخاڵم له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ده‌نگمدا چونکه‌ داکۆکی زورمانکرد بۆ بوون به‌پارێزگا

ئەیلول 30, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود داوا له‌خه‌ڵکى کوردستان ده‌که‌ىم که‌مافیان هه‌یه‌و روو له‌سندوقه‌کان بکه‌ن و مافى خۆیان نه‌سوتێًنن و ویژدانى خۆیان ئاسووده‌بکه‌ن ، ئه‌وه‌ى که‌ هه‌ست به‌به‌ونى خۆى ده‌کات ده‌بى َ ده‌نگ بدات ،بۆیه‌ خه‌ڵکى کوردستان ده‌چنه‌ سه‌رسندوقه‌کانى ده‌نگدان و ده‌نگ به‌و لایه‌نه‌ ده‌ده‌ن که‌خۆیان ئه‌یانه‌وێ .

سه‌باره‌ت به‌ کاندیدى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ پێویسته‌ هه‌مولایه‌نه‌کان به‌یه‌که‌وه‌ کۆکبن له‌سه‌ر یه‌ک کانید بۆ سه‌رۆک کۆمارى عێراق .

من حۆشخاڵم که‌ ناسنامه‌که‌م گواسته‌وه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید کاتێک خۆمان داکۆکیمان کرد بۆ بوون به‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ربۆیه‌ پێم خۆش بوو له‌م پارێزگایه‌ ده‌نگ بده‌م چونکه‌ داکۆکیى زۆرمان کرد له‌پێناو به‌پارێزگا بوونى هه‌ڵه‌بجه‌ .