Error: No articles to display

زێبارى: سه‌رکه‌وتنى هه‌ڵبژاردن له‌م ساته‌دا ڕۆڵێکى گرنگى ده‌بێت له‌سه‌ر پێگه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تی

ئەیلول 30, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

کوردستان ده‌نگ ده‌دات ئه‌مڕۆ 30ى ئه‌یلولى 2018 له‌ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى کوردستان هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

پڕۆسه‌که‌ له‌ که‌شوهه‌وایه‌کى ئارامدا به‌ڕێوه‌چوو به‌ ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ژماره‌یه‌کى زۆرى چاودێر و نوێنه‌رى کونسوڵخانه‌ و میدیاکارانى جیهانى به‌ڕێوه‌چوو که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێرى پرۆسه‌که‌یان کرد و به‌شێکى بنکه‌کانیان به‌ سه‌رکرده‌و.

ئه‌نجامدان و سه‌رکه‌وتنى ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ له‌م ساته‌دا نیشانه‌ى پابه‌ندبوونى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌ به‌ بنه‌ماکانى دیموکراتى و پڕه‌نسیپه‌کانى مافى مرۆڤ و ڕۆڵێکى گرنگى ده‌بێت له‌سه‌ر پێگه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تی، به‌ هیواى هاتنه‌ دى چوار ساڵى پێ‌ له‌ ئاوه‌دانى زیاتر و خۆشگوزه‌رانی.