Error: No articles to display

حزبی سۆسیالیست له‌ قه‌زای شاره‌زوور ده‌نگه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌

تشرینی یەکەم 01, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
رۆژی 30ی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامدرا.
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌ چوارچێوه‌ی لیستی سه‌رده‌م به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانی کرد.
مامۆستا ئیبراهیم مه‌حمود، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی راگه‌یاند له‌ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان ده‌نگه‌کانی حزبی سۆسیالیست به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادکردووه‌ له‌ قه‌زای شاره‌زوور.
وتیشی ده‌نگه‌کانی حزبی سۆسیالیست به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌ 90% زیاد كردووه‌ به‌ به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق. 
مامۆستا ئیبراهیم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد حزبی سۆسیالیست 1551ده‌نگی به‌ ده‌ستهێناو له‌ قه‌زای شاره‌زوور.