Error: No articles to display

کۆمسیۆن له‌سه‌ر ئه‌نجامى ئه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه‌

تشرینی یەکەم 01, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى کوردستان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى له‌ ده‌زگاکانى راگه‌یاندن بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌ فه‌رمى نین و دواتر له‌لایه‌ن کۆمسیۆنه‌وه‌ ئه‌نجامه‌کان بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌ .

 

ده‌قى یه‌بایننامه‌که‌ى کۆمسیۆن:

بابه‌ت / به‌یاننامه‌

له‌کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى –هه‌رێمى کوردستان بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان ،ئه‌و ژمارانه‌ى له‌که‌ناڵه‌کانى پارت و و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامه‌کان بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ قه‌مینین ،ئه‌نجامى به‌رایى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى کۆمسیارانه‌وه‌ ،دواى یه‌کلاکردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م سکاڵاکان راده‌گه‌یه‌ندرێت .
له‌گه‌ڵ رێزدا ...

کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى
1-10-2018