Error: No articles to display

ئه‌مڕۆ زه‌نگی ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا

تشرینی یەکەم 02, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 2ی تشرینی یه‌که‌م زه‌نگی ده‌ستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن له‌ هه‌رێمی کوردستان لێدرا.
ئه‌مرۆ له‌ هه‌رێمی کوردستان 125 هه‌زار خوێندکاری نوێ ڕوو له‌ ناوه‌نده‌کانی خوێندن كرد.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستان داواکاری ئاراسته‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد و تیدا داوا ده‌کات باڵه‌خانه‌ی زیاتر بکاته‌وه‌ بۆ په‌روه‌رده‌ و پاشه‌که‌وتی موچه‌ برێته‌ حسابی بانكی تا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ مامۆستایان سود له‌و پاره‌یه‌ وه‌ربگرن .
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ ده‌ستپێکردنی کردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن له‌ وتاێکدا رایگه‌یاند قه‌یرانه‌کان بوونته‌ گرفت له‌ به‌رده‌م کردنه‌وه‌ی بینای نوێ بۆ په‌روه‌ورده‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌ک بینای خوێندن کراوه‌ته‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی ڕێکخراو كه‌سانی خێرخواز.
وتیشی بۆ ئه‌مساڵی خوێندن له‌ به‌رنامه‌ماندایه‌ سه‌رجه‌م ڕه‌حله‌ی قوتابخانه‌کان نوێ بکه‌ینه‌وه‌،هه‌روه‌ها گرنگی زیاتر به‌ ژیانی مامۆستایان ده‌ده‌ین و هه‌موو ئومیده‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌ قه‌یرانه‌کان نه‌مێنێن.
وتیشی 1750000خوێندکار له‌ ناوه‌نده‌کانی خوێندن ده‌خوێن له‌ هه‌رێمی کوردستان.