Error: No articles to display

مه‌سعود بارزانى : هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێچه‌وانه‌ى نه‌ریته‌

تشرینی یەکەم 02, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌رێز مه‌سعود بارزانى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى عێراق په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار پێچه‌وانه‌ى نه‌ریته‌.

ده‌قى په‌یامه‌که‌ى به‌رێز مه‌سعود بارزانى

به‌ناوى خوداى به‌خشنده‌ ومیهره‌بان

به‌ڕێوه‌چوونى ئێستاى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێچه‌وانه‌ى ئه‌و نه‌ریته‌یه‌ که‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆککۆمار له‌ گه‌ڕه‌کانى رابردوو په‌یڕه‌وکراوه‌. یان ده‌بوایه‌ کاندیدێکى کورد له‌نێو گه‌وره‌ترین کوتله‌ به‌ربژێر کرابا یانیش فراکسیۆنه‌ کوردییه‌کان یه‌کلاییان کردبا.

ئه‌و ئالیه‌ته‌ى ئێستا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قابیلى قبوڵ نییه‌ و له‌ داهاتوویه‌کى نزیکدا هه‌ڵوێستى خۆمان ده‌بێت.

مه‌سعود بارزانی
2-10- 2018