Error: No articles to display

پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ ده‌نگدان له‌ 60% بووه‌

تشرینی یەکەم 02, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
رۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ 30ی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان به‌رێوه‌چوو، بۆ یه‌که‌م جار هه‌ڵه‌بجه‌  وه‌ک پارێزگا به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن کرد.
له‌باره‌ی ڕێژه‌ی به‌شداریکردنی هاوڵاتیانی پاڕێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان دڵشاد نامیق، جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی هه‌ڵه‌بجه‌ی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند ڕێژەی بەشداری لەدەنگدانی گشتی ٦٠٫٩٪ بوو، لە کۆی ٦٦٠١٦ دەنگدەر ٤٠٢٣٠ کەس دەنگیداوە.
وتیشی لە دەنگدانی تایبەتیش ڕێژەی دەنگدان ٩٣٪ بوو، لە کۆی ٢١٧٥کەس ٢٠٢٧ کەس دەنگیداوە .
دڵشاد نامیق هێماشی بۆ ئه‌وه‌ کرد کۆی گشتی ده‌نگدانی بەتایبەت و دەنگدانی گشتی ڕێژەی بەشداری ٦٢٪بووه‌، کە لە کۆی ٦٨١٩١ دەنگدەر ٤٢٢٥٧کەس دەنکیانداوە