Error: No articles to display

نرخى کاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى دیاریکرا

تشرینی یەکەم 03, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ووته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى کاره‌باى سلێمانى نرخى کاتژمێرێک ئه‌مپێرى کاره‌باى مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌کان بۆ مانگى ئه‌یلول و خشته‌ى پێدانى کاره‌باى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌کان له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى بۆ مانگى تشرینى یه‌که‌م ئاشکرا ده‌کات.

سیروان محه‌مه‌د، ووته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند؛ نرخى کاتژمێرێک ئه‌مپێرى کاره‌باى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌کان بۆمانگى ته‌مووز به‌ (42) دیناره‌، که‌ تێکراى کارکردنى موه‌لیده‌کان له‌نێوان ( 320 ) بۆ ( 330 ) کاتژمێر کاریان کردوه‌، به‌وه‌ش نرخى ئه‌مپێرێک له‌ نێوان (12.500) هه‌زار بۆ (13.750) هه‌زار دینار ده‌بێت، بۆیه‌ نرخى ئه‌مپێڕێک له‌ گه‌ره‌کێک بۆ گه‌ره‌کێکى تر جیاوازه‌، ئه‌م نرخه‌ى ئێستا کرێى چه‌ند کاتژمێرێک کاره‌باى مۆلیده‌ى مانگى رابردوى بۆ خاوه‌ن مۆلیده‌کان گه‌ڕاندۆته‌وه‌.


سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ى کارکردنى موه‌لیده‌کان بۆ مانکى (10) تشرینى یه‌که‌م، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى ووتی؛ رۆژانه‌ له‌لایه‌ن کاره‌باى نیشتمانى و مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌کانه‌وه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ (24) کاتژمێر بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌کرێت، واته‌ هه‌رکاتێک کاره‌باى نیشتمانى کوژایه‌وه‌ پێویسته‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌کان کاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بکه‌ن.

ووتیشی: له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا، ئه‌و خاڵه‌ دووپات کرایه‌وه‌ که‌ پێویسته‌ پاش کوژانه‌وه‌ى کاره‌باى نیشتمانى (15) خوله‌ک زیاتر به‌سه‌ر دابینکردنى کاره‌باى مۆلیده‌ تێنه‌په‌رێت ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، سه‌رپێچیکار رووبه‌رووى یاسا ده‌کرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ نرخى کاره‌باى یه‌که‌کانى نیشته‌جێبوون سیتیه‌کان نرخى کیلۆواتێک به‌ (220) دینار دیاریکرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیتیه‌کان وێستگه‌کانیان (11) که‌یڤى بوو ئه‌وا (5) دینار و وێستگه‌که‌ى (33) که‌یڤى بوو (10) دینارى بۆ زیاد ده‌کرێت.