Error: No articles to display

به‌هۆى ته‌قه‌ى خۆشیه‌وه‌ دوو هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ‌ هاوڵاتى تریش بریندار بوون

تشرینی یەکەم 03, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى پێشوه‌خته‌ هۆشدارى دابوو له‌ ئه‌گه‌رى ڕوداوى ته‌قه‌کردن و داواى له‌ هاوڵاتیان کرد که‌ خۆشییه‌کانى به‌ ته‌قه‌کردن ده‌رنه‌بڕن چونکه‌ کاره‌ساتى دڵته‌زێنى لێده‌که‌وێته‌وه‌ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌هۆى ڕوداوى ته‌قه‌کردنى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووه‌وه‌ دوو هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداو سێ‌ هاوڵاتى تریش بریندار بوون .

وه‌ک له‌ ڕاگه‌یه‌نراوى پێشوماندا ئاماژه‌مان بۆ کردبوو که‌ هه‌رکه‌سێک له‌هه‌ر پله‌و پۆست و پایه‌یه‌کدا بێت سه‌ربه‌ هه‌رلایه‌نێکى سیاسیى بێت گه‌ر بێت و ته‌قه‌ بکات ده‌ستگیر ده‌کرێت ، به‌هه‌وڵ و ماندبوونى هێزه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى و هاوکارییه‌ به‌رده‌وامه‌کانى خه‌مخۆرانى شارى سلێمانى توانرا چوار که‌س به‌تۆمه‌تى ته‌قه‌کردن ده‌ستگیربکرێن و ڕوبه‌ڕوى دادگا بکرێنه‌وه‌ و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر چه‌کى به‌کار هاتوو و ئۆتۆمبێله‌کانیاندا.

بۆیه‌ داوا له‌ هاوڵاتیانى شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى ده‌که‌ین هه‌رکه‌سێک زانیارى یاخود به‌ڵگه‌ى هه‌یه‌ له‌سه‌ر که‌سانى ته‌قه‌که‌ر هێزه‌کانى پۆلیسى لێ‌ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیرکردنى تۆمه‌تباران .

هاوکات داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌که‌ین خۆیان به‌دور بگرن له‌ ته‌قه‌کردن چونکه‌ کاره‌ساتى دڵته‌زێنى لێده‌که‌وێته‌وه‌و هه‌رکه‌سێک ته‌قه‌ بکات و خۆشییه‌کانى به‌ ته‌قه‌کردن ده‌ربڕێت ده‌ستگیرده‌کرێت و ڕوبه‌ڕوى یاسا ده‌کرێته‌وه‌ .