Error: No articles to display

دادگاى نێوده‌وڵه‌تى لاهاى داوا له‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌کات سزاکانى خه‌ڵکى سیڤیلى ئێران نه‌گرێته‌وه‌

تشرینی یەکەم 03, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

دادگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌ لاهاى داواى له‌ ئه‌مه‌ریکا کردووه‌ ئه‌و سزایانه‌ى له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵگرێت که‌ کاریگه‌رى خراپیان به‌سه‌ر کاڵا مرۆیى و هاتوچۆى ئاسمانى سیڤیلى هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دادگاى لاهاى ئه‌م بڕیاره‌ى ده‌رکرد له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و سکاڵایه‌ى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ 25 ى مانگى حه‌وت له‌ دژى ئه‌مه‌ریکا تۆماریکردبوو. ئێران له‌ سکاڵاکه‌دا نووسیویه‌تى ئه‌مه‌ریکا ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ى پـێشێلکردووه‌ که‌ له‌ ساڵى 1955 له‌گه‌ڵیدا مۆریکردبوو.

دادوه‌ر عه‌بدولقه‌وى ئه‌حمه‌د یوسف سه‌رۆکى دادگاکه‌ ووتى به‌ کۆى ده‌نگ ڕایده‌گه‌یه‌نن، ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ لابه‌رێت که‌ له‌ 8 ى مانگى پـێنجى 2018 وه‌ سه‌پاندونى به‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنى ده‌رمان و پـێدوایستى ته‌ندروستى و خۆراک و به‌رهه‌مه‌ کشتوکاڵیـیه‌کان و پارچه‌ى فڕۆکه‌ بۆ ئێران.

جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌م بڕیاره‌ى دادگاى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، هه‌فته‌یه‌ک پاش ئه‌وه‌ دێت که‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا داواى له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش کرد کاربکات بۆ ڕاگرتنى هه‌ڕه‌شه‌کانى ئێران.


ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا