Error: No articles to display

ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان راده‌گه‌یه‌نرێت

تشرینی یەکەم 04, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
بڕیاربوو دوێنێ چوار شه‌ممه‌ ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان ڕابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ.
وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم رایگه‌یاند بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 4ی تشرینی یه‌که‌م ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ڕابگه‌یه‌نرێت.
وتیشی دواتر بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و سندوقانه‌ ده‌درێت که‌ قرتیله‌ی سوری پێوه‌یه‌ که‌ ژماره‌یان 225 سندوقه‌.
لای خۆیشیه‌وه‌ ئیسماعیل خورماڵی ،بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی بڵاوی کردۆته‌وه‌ لەئاست ساختەکاری هیچ کەس و لایەنێکیش بێدەنگ نابین .