Error: No articles to display

ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕاده‌ستی عیرفان كه‌ركوكی ده‌كات

تشرینی یەکەم 05, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له‌ دوای ڕووداوه‌کانی مانگی تشرینی یه‌که‌می ساڵی ڕابردوو کۆنه‌بووه‌ته‌وه‌.
دوێنێ ڕێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک به‌ وه‌کاله‌ت به‌ فه‌رمی عیرفان که‌رکوکی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی لیستی برایه‌تی ڕاسپارد که‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک به‌ڕێوه‌ببات.
بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ده‌ست به‌کاره‌کانی بکاته‌وه‌.
جه‌ماوه‌رنیوز چه‌ند جارێک په‌یوه‌ندی به‌ ڕێبوار تاڵه‌بانیه‌وه‌ کرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌که‌ به‌رده‌ست نه‌بوو.