
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جه‌ماوه‌رنیوز
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی رایگه‌یاند.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نها 85%ی ده‌نگه‌كانه.
وتیشی هه‌ندێك سكاڵا هه‌یه پێویستی به كات و لێكۆڵینه‌وه هه‌یه، لای خۆیشیه‌وه وته‌بێژی كۆمسیۆن ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له‌سه‌ر ده‌نگه‌كان و كورسیه‌كانی لیسته‌كان ده‌كرێت له پاش لێكۆڵینه‌وه له ئه‌و سندوقانه‌ی كه قرتێله‌ی سوری لێدراوه، به پێی زانیارییه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز 300هه‌زار ده‌نگ جیا نه‌كراوه‌ته‌وه.
به پێی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان هیچ حزبێكی سیاسی له هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ناتوانێت به ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت و بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت پێویستی به هاوپه‌یمانیه‌تییه.