
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جه‌ماوه‌رنیوز
رۆژى هه‌ینى7 ى تشرینى یه‌که‌مى 2018 ، به ئاماده‌بوونى 330 کاندید، مه‌راسیمى به‌خشینى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى له نه‌رویج به‌ڕێوه‌چوو که ئه‌و خه‌ڵاته تایبه‌ته به‌و که‌سانه‌ى ژیانى خۆیان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ى ئاشتى له جیهان ته‌رخان ده‌که‌ن.
نادیه موراد کچه چالاکوانى ئێزیدى بوارى مافه‌کانى مرۆڤ و رزگاربووى ده‌ستى داعش و دێنیس موکویگ، پزیشکى قوربانیانى ده‌ستدرێژى سێکسى کۆنگۆیی، له وڵاتى نه‌رویج خه‌ڵاتى نۆبڵێ ئاشتییان بۆ ساڵى 2018 پێبه‌خشرا.
نادیه موراد، له دایکبووى ساڵى 1993یه، کچه چالاکوانێکى ئێزیدییه که دواى ئه‌وه‌ى له مانگى ئابى ساڵى 2014، شارۆچکه‌ى شنگال که‌وته ده‌ست رێکخراوى داعش نادیه وه‌ک زۆر له کچانى دیکه‌ى ئێزیدى رفێنرا، له رۆژى 14-9-2014 نادیه له ده‌ستى داعش رزگاربوو، دواى رزگاربوونى چاوى به زۆرێک له سه‌رۆک و سه‌رکرده دیاره‌کانى جیهان که‌وت و ناوبراو بانگهێشتى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى کرا و له‌وێ باروودۆخى ئێزیدییه‌کان و تاوانه‌کانى داعشى بۆ جیهان گێڕایه‌وه، له 5ى کانوونى دووه‌مى 2016 حکوومه‌تى عێراق نادییهى بۆ خه‌ڵاتى نۆبڵ له ئاشتى هه‌ڵبژارد.
یه‌کێکى دیکه له براوه‌کان، دێنیس موکویگه که خاوه‌ن نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى به ناوى پانزى له شارى بوکاڤ له کۆنگۆ، تێیدا چاره‌سه‌رى ئه‌و ژنانه ده‌کات که له‌لایه‌ن چه‌کداره یاخییه‌کانى کۆنگۆوه ده‌ستدرێژى سێکسیان ده‌کرێته سه‌ر و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن.
هه‌ربه‌وبۆنه‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لهپهیامێکداپیرۆزبایى له‌خاتوو نادیا موراد ده‌کات و ئاماژه بوهدهکات پێدانى ئه‌و خه‌ڵاته به نادیا موراد ئانازییه بۆ ئێمه‌و هه‌مووخه‌ڵکى کوردستان .
ئه‌مه ده‌قى په‌یامه‌که‌یه :
به‌بۆنه‌ى به‌ده‌ستهێنانى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتییه‌وه، پڕ به دڵ پیرۆزبایى له خاتوو نادیا موراد ده‌که‌ین. هه‌ر وه‌ک چۆن هه‌میشه کار و چالاکییه‌کانى، مایه‌ى شانازى و خۆشحاڵیى ئێمه بوون، پێدانى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتیش به خاتوو نادیا مایه‌ى شانازى و خۆشحاڵیى ئێمه و هه‌موو خه‌ڵکى کوردستانه.
هیوادارین ئه‌م خه‌ڵاته هه‌ندێ دڵنه‌واییى خاتوو نادیا بداته‌وه له‌و هه‌موو ئازار و مهینهتیانهى به‌سه‌ر خۆى و خانه‌واده‌که‌یدا هاتووه، هه‌روه‌ها دڵنه‌واییى خوشک و برایانى ئێزدى بداته‌وه له‌و کاره‌ساته‌ى به‌سه‌ریاندا هات، چونکه ئه‌م خه‌ڵاته ته‌نیا بۆ تاقه که‌سێک نییه، به‌ڵکوو بۆ خۆڕ‌اگرى و قوربانییه‌کانى ئێزدییان و ته‌واوى گه‌لى کوردستانه.
خاتوو نادیا موراد که سیمبولى قوربانییه‌کانى ئێزدییان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڵگرى په‌یامى ئاشتى و مرۆڤایه‌تییه له جیهاندا، هه‌میشه له کار و چالاکییه مرۆییه‌کانیدا پشتگیریى ته‌واوى ئێمه‌ى هه‌بووه و ده‌بێت. هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ ده‌خوازین و دووباره پیرۆزبایى لێده‌که‌ین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆک وههزیرانى هه‌رێمى کوردستان
5-10-2018