Error: No articles to display

کۆمه‌ڵێک له‌ که‌سایه‌تییه‌کانى ئه‌مه‌ریکایى و جیهان ڕێز له‌ نادیا موراد ده‌گرن و پیرۆزبایى لێده‌که‌ن

تشرینی یەکەم 06, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ڕێوبه‌رى لیژنه‌ى نۆبڵ بێریت ڕێیس ئانده‌رسن له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ ئۆسلۆى پایته‌ختى نه‌رویج ڕایگه‌یاند " نادیه‌ موڕاد و دێنس مه‌کوێگى خه‌ڵاتى نۆبڵیان پێبه‌خشراوه‌ به‌هۆى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى که‌ داویانه‌ بۆ کۆتایى هێنان به‌ به‌کارهێنانى توندوتیژى سێکسى وه‌کو چه‌کێکى جه‌نگ."

وتى " نادیه‌ موڕاد شایه‌تحاڵێکه‌ که‌ چیرۆکى ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ به‌رامبه‌رى و خه‌ڵکانى دیکه‌ کراون. هه‌ریه‌که‌یان له‌ ڕێگه‌ى خۆیانه‌وه‌ زیاتر سه‌نگیان خستۆته‌ سه‌ر ده‌ستدرێژى سێکسى له‌ کاتى جه‌نگدا."

مایک پێنس: ئه‌مه‌ریکا هه‌روا درێژه‌ به‌ پشتیوانى له‌ خه‌ڵکى ئێزدى ده‌دات و بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ هه‌روا به‌ڵێندار ده‌مێنێته‌وه‌.

ڕاگه‌یاندنى براوه‌کانى خه‌ڵاتى نۆبێل بۆ ئاشتى 2018رۆژى هه‌ینی، کاردانه‌وه‌ى به‌ربڵاوى کاربه‌ده‌ستانى ئه‌مه‌ریکا و شوێنه‌کانى دیکه‌ى جیهانى به‌دوادا هات.

جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا له‌ په‌یامێک له‌ تویتردا نوسی، "به‌ نادیا موردا که‌ له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر شایانى وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نوبێل بۆ ئاشتییه‌ پێرۆزبایى پێ ده‌ڵێم."

جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا، مایک پێنس له‌ ماوه‌ى گوتارێک سه‌باره‌ت به‌ مافى گرووپه‌کانى ئاینى ڕێزى له‌ نادیا موردا گرت، 26ى جولاى 2018زاینی، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌

مایک پێنس له‌ درێژه‌ى په‌یامه‌که‌ى دا نووسی، "ئه‌و (نادیا) ده‌نگێکى نێونه‌ته‌وه‌یى و بوێر بۆ گرووپه‌کانى سه‌رکوتکراو و ئازاردیتووى ئاینى عێڕاقه‌. ئه‌مه‌ریکا هه‌روا درێژه‌ به‌ پشتیوانى له‌ خه‌ڵکى ئێزدى ده‌دات و بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ هه‌روا به‌ڵێندار ده‌مێنێته‌وه‌.

خه‌ڵاتى ئه‌مساڵى ئاشتى نوبێل به‌ هاوبه‌شى به‌ نادیا موراد، کچه‌ کوردێکى ئێزدى و "دنیس مکویگی" دوکتورێکى خه‌ڵکى کۆمارى دێمۆکڕاتیکى کۆنگو به‌خشرا.

پێشتریش، نیکى هێلى نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریکا له‌ ڕێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ توێتردا، وێڕاى پیرۆزبایى له‌ نادیا، گوتى که‌ "ئه‌و شایانى وه‌رگرتنى ئه‌و خه‌ڵاته‌یه‌."

هه‌روه‌ها ئێد ڕۆیس به‌رپرسى کومیته‌ى کاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریکا وێراى پێرۆزبایى کردن له‌ هه‌ر دوو براوه‌کانى ئه‌و خه‌ڵاته‌، نادیا و دوکتور دنیس گوتی، "ستایشى ڕێبه‌رایه‌تى بوێرانه‌ى ئه‌وان له‌ هه‌ڵمه‌تى کۆتایى پێ هێنان به‌ توند وتیژى جنسى له‌ شه‌ڕدا ده‌که‌م."

ئانتۆنیو گوتێرێش، سکرتێرى گشتى ڕێکخراوى یو ئێن پێشتر له‌ وته‌کانى له‌ نیویورک وه‌ک "داکۆکیکارانى مرۆڤایه‌تی" ڕێزى له‌ نادیا موراد و دنیس موکویگى گرت.

فێدریک موگرینى به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کیه‌تى ئه‌وروپا گوتى که‌ ئه‌و دوو که‌سه‌ به‌ شێوه‌یه‌کى لێبڕاوانه‌ هه‌وڵیان دا کۆتایى به‌ که‌ڵکوه‌رگرتن له‌ توند و تیژى وه‌ک که‌ره‌سه‌ى شه‌ێ‌ بهێنن.
نادیه‌ موڕاد له‌ ساڵى 1993 دا له‌دایک بووه‌ و کچه‌ چالاکه‌وانێکى ئێزیدیه‌، له‌ دواى ئه‌وه‌ى له‌ ساڵى 2014 دا ڕێکخراوى داعش ده‌ستى گرت به‌سه‌ر شارۆچکه‌ى شنگاڵدا، نادیه‌ موڕاد و ژماره‌یه‌کى زۆرى دیکه‌ى کچانى ئێزیدى ڕفێندران. دواى ئه‌وه‌ى له‌ هه‌مان ساڵدا نادیه‌ موڕاد له‌ ده‌ستى داعش ڕزگارى بوو، چاوى به‌ ژماره‌یه‌کى زۆر به‌رپرس و سه‌رۆک و سه‌رکرده‌کانى جیهان که‌وت و بانگهێشتیش کرا بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان. له‌ ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا نادیه‌ موڕاد باسى له‌و تاوانانه‌ کرد که‌ ڕێکخراوى داعش ئه‌نجامیداون له‌ شنگال. دواتر له‌ ساڵى 2016 دا حکومه‌تى عێراق نادیه‌ موڕادى بۆ خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى هه‌ڵبژارد.

کاربه‌ده‌ستانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌ ڕێگه‌ى سۆشیال میدیاوه‌ ده‌ستبه‌جێ پـیرۆزبایى خۆیان ئاڕاسته‌ى نادیه‌ موراد کرد.


نادیا موردا له‌ ساڵى 2016ى زاینى هه‌روه‌ها توانى له‌ گه‌ڵ "لامیه‌ حاجى به‌شار"، خانمێکى دیکه‌ى دیلى داعش، خه‌ڵاتى ساخارۆف بۆ مافه‌کانى مرۆڤ له‌ لایه‌ن یه‌کیه‌تى ئه‌ورپاوه‌ پێ ببخشرێت.

ئەلبوومی وێنەکان