Error: No articles to display

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى به‌رێز کۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌کات

تشرینی یەکەم 06, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

سه‌ر له‌ به‌یانى ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ 4 ى تشرینى یه‌که‌مى 2018 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ شارى سلێمانى سه‌ردانى به‌ڕێز کوسره‌ت ڕه‌سول عه‌لى جێگرى سکرتێرى گشتى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان کرد.

له‌ دیدارێکى دۆستانه‌دا ، باس له‌باردۆخى ئێستاى عێراق و ناوچه‌که‌و قۆناغى دواى هه‌ڵبژاردن کردو پێشهاته‌ سیاسیه‌کان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ کرا .

هه‌رله‌دیداره‌که‌دا به‌ڕێزمحه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ستایشى جه‌ماوه‌رى سه‌ربڵندى کوردستانى کرد بۆ به‌شدارى کردنیان له‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ئومێدى خواست سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان یه‌کریزى نێو ماڵى کورد بپارێزن و کاربکه‌ن بۆ سه‌رخستن و به‌ره‌وپێشبردنى هه‌رێمى کوردستان .