Error: No articles to display

پۆلیسى سلێمانى سوپاسى هاوڵاتیان ده‌کات

تشرینی یەکەم 06, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌پێى ئه‌و پلانه‌ ئه‌منیه‌ توندوتۆڵه‌ى که‌ دانرابوو له‌کاتى ئاشکراکردنى ئه‌نجامى به‌رایى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پۆلیسى سلێمانى و به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئاسایش و هاتوچۆو و لیواى یه‌کى پاراستنى سلێمانى و به‌رگرى شارستانى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانیدا، خۆشبه‌ختانه‌ تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێکى نه‌خوازراو به‌هۆى ده‌ربڕینى خۆشى (ته‌قه‌کردن) وه‌ له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى ڕوینه‌داوه‌.

هه‌ر به‌پێى ئه‌و پلانه‌ ئه‌منیه‌ هه‌رکه‌سێک له‌کاتى ده‌ربڕینى خۆشیدا په‌نا بباته‌ به‌ر ته‌قه‌کردن به‌توندى ڕوبه‌ڕوى یاسا ده‌بێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى داوا له‌هاوڵاتیان ده‌کات له‌کاتى بینینى که‌سى ته‌قه‌که‌ردا ده‌ستبه‌جێ هێزه‌کانى پۆلیسى سلێمانى ئاگاداربکه‌نه‌وه‌ به‌ ژماره‌ى هێڵى گه‌رمى (104) به‌شى پۆلیسى فریاکه‌وتن ، (105) به‌شى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ که‌مترین ماوه‌دا مه‌فره‌زه‌کانمان بگه‌نه‌ شوێنى ڕوداوه‌که‌.

به‌ناوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى و سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منیه‌کانى تره‌وه‌ سوپاسى هاوڵاتیانى شارى سلێمانى ده‌که‌ین که‌ ئه‌مشه‌و له‌ کاتى ئاشکراکردنى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان پابه‌ند بون به‌ ڕێنماییه‌کانى پۆلیسى سلێمانى و هێزه‌ ئه‌منیه‌کانى تره‌وه‌و خۆیان به‌دوورگرت له‌ ته‌قه‌کردن.