Error: No articles to display

باران بارین ده‌ست پێده‌كات

تشرینی یەکەم 06, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ده‌سته‌ی که‌شناسی عێراق بڵاوی کرده‌وه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ پێشبینی ده‌کرێت له‌ هه‌رێمی کوردستان نمه‌باران ببارێت.

ده‌سته‌ی که‌شناسی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌ی خسته‌روو "سبه‌ی‌ یه‌ک شه‌ممه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و له‌ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاست پله‌کانی گه‌رما داده‌به‌زن.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌هه‌موو ناوچه‌کانی عێراق ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران هه‌یه‌ و پله‌کانی گه‌رما له‌ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاست به‌رزده‌بنه‌وه.