Error: No articles to display

ماتۆرسوارێک گیان له‌ده‌ستده‌دات

تشرینی یەکەم 06, 2018
ماتۆرسوارێک گیان له‌ده‌ستده‌دات ماتۆرسوارێک گیان له‌ده‌ستده‌دات

جه‌ماوه‌ر نیوز
عومه‌رئاواره‌

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆشه‌ممه‌ 6ى تشرینى یه‌که‌مى 2018 له‌ سه‌ر ڕێگه‌ى سه‌ره‌کى که‌لار – کفرى گه‌نجێک به‌ هۆى ڕووداوى هاتوچۆوه‌ گیان له‌ ده‌ستده‌دات.

محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌وبه‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند: به‌ هۆى پێکدادانى ئۆتۆمبیلێکى جۆرى نیسان پیکاب وماتۆڕ سکیلێک له‌ نزیک گوندى سه‌یده‌ له‌ نێوان هه‌ردوو شارۆچکه‌ى که‌لار وکفرى گه‌نجێک گیانى له‌ ده‌ستدا که‌ شۆفیرى ماتۆڕ سکیله‌که‌یه‌.

وتیشى: شۆفێره‌که‌ ناوى موسته‌فا کامیله‌ ودانیشتووى شاره‌دێى ڕزگارى سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ى که‌لاره‌ ودواى گه‌یاندنى ته‌رمه‌که‌ى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى گشتى که‌لار راده‌ستى که‌س وکاره‌که‌ى کرایه‌وه‌.