Error: No articles to display

به‌سه‌رپه‌ره‌شتی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ئه‌نجامدرا

تشرینی یەکەم 07, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 7ی تشرینی یه‌که‌م کاتژمێر (11) پێش نێوه‌ڕۆ له‌ شاری سلێمانی به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود کۆبونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئه‌نجامدرا.
له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له‌ بارودۆخی سیاسی ناوچه‌که‌ و عێراق و هه‌رێم کرا، به‌ گره‌نگه‌وه‌ باس له‌ ڕۆڵی کورد کرا له‌ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێراق، به‌ پێویست زانرا به‌شداریکردنی کورد له‌ پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق بۆ به‌ دیهێنانی داخوازی و مافه‌ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان بێت و کورد وه‌ک شه‌ریک و بڕیار به‌ده‌ست به‌شداری بکات.
له‌ ته‌وه‌رێکی تر کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان کرا، به‌ پێویستزانرا په‌رله‌مان و حکومه‌تی داهاتوی هه‌رێم هه‌وڵه‌کانی بخاته‌کار له‌ پێناو خزمه‌تکردنی جه‌ماوه‌ری کوردستان.
له‌به‌شێکی تری کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له‌ شێواز و کارکردنی ده‌زگا و ئۆرگانه‌کانی حزب کرا، بڕیاری گونجاو وه‌رگیرا به‌مه‌به‌ستی پیشخستنی کاره‌کانی سه‌رجه‌م ده‌زگا و ئۆرگانه‌کانی حزب.