
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جه‌ماوه‌رنیوز
لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامییه‌تى سلێمانی، ئامارى کار‌و چالاکیه‌کانى مانگى رابردوى خۆى بڵاوده‌کاته‌وه، به پێى یاسا‌و ریێنماییهکان هه‌ر شویێنک پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌کانى کارکردن نه‌بووبێت، رووبه‌رووى سزاى ماددى و یاسایى کراونه‌ته‌وه.
به‌پێى ئامارى مانگى ئه‌یلول (9) 2018، لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى (3.275) سه‌ردانیان بۆ شوێنه گشتییه‌کان ئه‌نجام داوه، له کۆى ئه‌و سه‌ردانانه‌شدا به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستى و ڤیترنه‌رییه‌کانه‌وه (518) شوێن ئاگادارکراونه‌ته‌وه که پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌کان بن، (276) شوێنیش سزاى ماددى دراون هه‌روه‌ها به‌هۆى به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر سه‌رپێچى (9) شوێن داخراون.
له ئامارى لیژنه هاوبه‌شه‌کاندا هاتووه، له مانگى ئه‌یلولى 2018، زیاتر (93) تۆن مه‌واد و خۆراکى ماوه‌به‌سه‌رچوو به بڕیارى قائیمقامى سلێمانى له‌ناوچه‌ى تانجه‌رۆى شارى سلێمانى له ناوبراون.
هه‌روه‌ها؛ کۆى گشتى پاره‌ى غه‌رامه‌کراویش بریتییه له (33) ملیۆن و(625) هه‌زار دیناره و پێى یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتى گشتی.
به پێى ئه‌و رێنماییانه‌ى لیژنه هاوبه‌شه‌کان کارى پێ ده‌که‌ن ههرشویێنێکى کارکردن پابه‌ند مه‌رجه‌کانى ته‌ندروستى ڤێتێرنه‌رى و بازرگانى نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئاگادار ده‌کرێته‌وه، دواتر سزاى ماددى ده‌درێت، و له حاڵه‌تى دووباره‌کردنه‌وه‌ى سه‌رپێچیه‌کاندا داده‌خرێن و پاشان رووبه‌رووى دادگا ده‌کرێنه‌وه.