Error: No articles to display

سلێمانى ... ده‌رمانخانه‌یه‌ک و دو نۆرینگه‌ داده‌خرێت

تشرینی یەکەم 07, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌هۆى پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌کانى کارکردن، لیژنه‌ى هاوبه‌شى ته‌ندروستى دو نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانه‌یه‌ک داده‌خات.

ئاریان عومه‌ر، سه‌رۆکى لیژنه‌ى هاوبه‌شى ته‌ندروستى رایگه‌یاند؛ به‌هۆى پابه‌ندنه‌بونیان به‌مه‌رج و رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ شوێنه‌کانان، هه‌ردو نۆرینگه‌ى خه‌بات له‌ گه‌ره‌کى خه‌بات، نۆرینگه‌ى راپه‌رین له‌ گه‌ره‌کى راپه‌رین و ده‌رمانخانه‌ى رۆیاڵ له‌ گه‌ره‌کى زه‌رگه‌ته‌ى شارى سلێمانى داده‌خرێت.

وتی؛ به‌پێى رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، مۆڵه‌تى نۆرینگه‌ تواناى فرۆشتنى ده‌رمانى سنورداره‌ و ناتوانێت هه‌مووجۆره‌ ده‌رمانێک بفرۆشێت، به‌تایبه‌ت ده‌رمانى نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌ن و ده‌رونییه‌کان.

وتیشی؛ نۆرینگه‌ى خه‌بات مۆڵه‌تى کارکردنى نه‌بووه‌ و ده‌رمانى نه‌خۆشییه‌کانى درێژخایه‌نیشى فرۆشتووه‌.

هه‌روه‌ک وتیشی؛ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ نۆرینگه‌ى راپه‌رین ده‌رمانى نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌ن و ده‌رونیه‌کان ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ و به‌هاوڵاتیان فرۆشراوه‌.

سه‌رۆکى لیژنه‌که‌ راشیگه‌یاند؛ به‌هۆى هه‌بونى زیاتر له‌ هه‌شتا پارچه‌ ده‌رمانى ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌رمانخانه‌ى رۆیاڵ داده‌خرێت.

سه‌رۆکى لیژنه‌ى هاوبه‌شى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌کرد، به‌فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى هه‌ردو نۆرینگه‌که‌ و ده‌رمانخانه‌که‌ داده‌خرێن و خاوه‌نه‌کانیان روبه‌روى یاسا ده‌رکێنه‌وه‌.

 

ئەلبوومی وێنەکان