Error: No articles to display

دابه‌شكردنی موچه‌ به‌رده‌وامه‌

تشرینی یەکەم 07, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مڕۆ 7ی تشیرنی یه‌که‌م موچه‌ی مانگی ته‌موزی فه‌رامانبه‌ران ده‌ستیپێکرد.
ئه‌مڕۆ موچه‌ی مانگی ته‌موزی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شکرا و بڕیاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 8ی تشرینی یه‌که‌م هێزه‌کانی 70 و 80ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ موچه‌ی مانگی ته‌موز وه‌ربگرن.
به‌ پێی زانیارییه‌کانی جه‌ماوه‌رنیوز ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌که‌م موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌کانی داهاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بریتیه‌ له‌ سێ سه‌رچاوه‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ داهاتی ناخۆ و فرۆشتنی نه‌وت و ئه‌و 317 ملیار دیناره‌ی که‌ له‌ به‌غداوه‌ دێت.