Error: No articles to display

هێزه‌کانى پۆلیس 4 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌که‌ن

تشرینی یەکەم 07, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

هێزه‌کانى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیرکرد که‌ له‌ڕێى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووکه‌وه‌ کڕین و فرۆشتنیان به‌ چه‌که‌وه‌ کردووه‌.

پاش ئه‌وه‌ى زانیارى کۆکرایه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێک که‌ له‌ ڕێگه‌ى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووکه‌وه‌ کڕین و فرۆشتنیان به‌ چه‌که‌وه‌ کردووه‌ ، ئه‌مڕۆ 7-10-2018 هێزه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى سه‌راى سه‌ر به‌ به‌شى پۆلیسى ناوشار ڕۆژهه‌ڵات به‌ هاوکارى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوبازاێ‌ توانییان چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بکه‌ن و ده‌ستیش بگرن به‌سه‌ر چوار ده‌مانچه‌و چه‌ند فیشه‌ک و پارچه‌ ده‌مانچه‌یه‌کدا.

تۆمه‌تباران کوردن و دانیشتوى شارى سلێمانین و چه‌که‌کانیان به‌ که‌سانى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ فرۆشتووه‌.

له‌ ئێستاشدا تۆمه‌تباران به‌ فه‌رمانى به‌ڕێز دادوه‌ر و به‌پێى مادده‌ى 21 ى چه‌ک ڕاگیراون و لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌ لایه‌ن هێزه‌کانى پۆلیس ده‌ستیپێکردووه‌.