Error: No articles to display

ئه‌مساڵ ژماره‌ى گه‌شتیاران بۆ هه‌رێم ئاستێکى پێوانه‌یى تۆمار کردووه‌

تشرینی یەکەم 08, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


مه‌وله‌وى جه‌بار سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار راگه‌یاند: ژماره‌ى گه‌شتیاران ئه‌مساڵ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانى رابردوو ئاستێکى پێوانه‌یى تۆمار کردووه‌.

"له‌ شه‌ش مانگى یه‌که‌مى ئه‌مساڵدا ، یه‌ک ملیون و310 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستانیان کردووه‌، که‌ زۆربه‌یان له‌ باشوور وناوه‌راستى عێراقه‌وه‌ هاتوون. هه‌ر له‌ جه‌ژنى قورباندا ، 349 هه‌زار گه‌شتیار له‌ ماوه‌ى 11 رۆژدا سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستانیان کردووه‌ وداهاتى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ بۆ هه‌رێمى کوردستان نزیکه‌ى 140 ملیار دینار بووه‌."

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌، "له‌ چوار مانگى یه‌که‌مى ئه‌مساڵ رێژه‌ى هاتنى گه‌شتیارانى ئێرانى له‌ ئاستێکى باشدا بوو، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى ئێران باجى له‌سه‌ر هاووڵاتیانى خۆى بۆ گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵات دانا، رێژه‌ى هاتنى گه‌شتیارانى ئیرانى بۆ هه‌رێمى کوردستان زۆر که‌م بووه‌. له‌ وڵاتانى دیکه‌ش گه‌شتیار سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن، به‌ڵام رێژه‌که‌ى زۆر نییه‌."

هه‌رچه‌نده‌ وڵاتانى دراوسێ به‌ نرخێکى که‌م پێشوازى له‌ گه‌شتیارانى عێراقى ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێژه‌ى هاتنى گه‌شتیارانى عێراقى بۆ کوردستان زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه‌‌.

 


زانیارى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ بخوێنه‌وه‌...