Error: No articles to display

ڕێبوار تاڵه‌بانی: 30 به‌ڕێوه‌به‌ری كورد له‌ ئه‌ركه‌كانیان ده‌ركراون

تشرینی یەکەم 08, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک به‌ وه‌کاڵه‌ت له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق دەستووری پێشێلکردووە، کاتێک ھێزی جولاند بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسە سیاسییەکان لە وڵاتدا.
وتیشی له‌ ماوەی ئەوساڵەدا دامودەزگا سەربازییەکانی حکومەتی فیدراڵی بە هاوکاریکردنی سەرۆک وەزیران و چەند وەزیرێک لەگەڵ ئیدارەی کەرکووک، کە ئێستا ئیدارەیەکی نادەستووری و نایاساییە، هەڵساون بە دووبارە گۆڕینی دیموگرافیای شارەکە، کە سەدام حوسێن بە 35 ساڵ نەیتوانی ئەمکارە بکات، ئەمانیش پەرەیان پێیدا.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد له‌ ئاساوارەکانی ساڵی رابردوو کە بەسەر شاری کەرکوكدا هاتووە، کوشتن و شەهیدکردنی سەدان کەس و ئاوارەکردنی 150 هەزار کەس بۆ هەرێمی کوردستان .

تا ئێستا 30 بەڕێوەبەر لە ئەرکەکانیان دەرکراون، ماڵ و بارەگای حیزبی و کەسایەتییە دیارەکان لەناو شاری کەرکوک کراونەتە بارەگای سەربازی بۆ ئەو سەربازانەی لە کەرکووکن.
له‌ باره‌ی پارێزگاری که‌رکوک وتی تائێستا ڕاکان جبوری پارێزگاری به‌ وه‌کاله‌تی که‌رکوکه‌، چونکه‌ تا ئێستا نه‌چوه‌ته‌ په‌رله‌مان و سوێندی نه‌خواردووه‌.