Error: No articles to display

ده‌روازه‌ی پشته‌ به‌ فه‌رمی ده‌كرێت به‌ نێوده‌وڵه‌تی

تشرینی یەکەم 08, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

بازرگانیكردن له‌ ده‌روازه‌ی سنوری پشته‌ له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامه‌.

عادل مه‌لا ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند له‌ ئێستادا بازرگانیكردن له‌ ده‌روازه‌ی پشته‌ به‌رده‌وامه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌یه‌ك له‌ به‌غداده‌وه‌ دێن و به‌ فه‌رمی ده‌روازه‌ی سنوری پشته‌ به‌ نێوده‌وڵه‌تی ده‌ناسێنن.

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ ئه‌وه‌ی خسته‌روو له‌ ده‌روازه‌ی پشته‌ زیاتر له‌ هه‌زار خێزان سودمه‌ندن له‌سنوری هه‌ڵبجه‌ و گه‌رمیان و شاره‌زوور و سلێمانی.