Error: No articles to display

ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دواده‌كه‌وێت

تشرینی یەکەم 08, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
30ی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامدرا و هه‌فته‌ی ڕابردوو کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ئه‌نجامی له‌ 85% هه‌ڵبژاردنی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا واده‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردن دیارینه‌کراوه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ ئیسماعیل خورماڵی، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەبەر زۆری ئەو فۆرم و داتایانەی کەبەردەستن هەروەها وردبـینی سکاڵاکان و یەکلاکردنەوەیان ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دوادەکەوێت.