Error: No articles to display

له‌که‌رکوک به‌ده‌سترێژى گوله‌ کوردێک بریندار ده‌کرێ

تشرینی یەکەم 08, 2018

جه‌ماوه‌ر نیوز

عومه‌رئاواره‌

 

له‌ لایه‌ن که‌سانى نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ شارى که‌رکوک ده‌ست رێژى گوله‌ له‌ هاوڵاتییه‌کى کورد کراو به‌سه‌ختى بریندارکرا.

محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌و به‌جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند: کاتژمێر 9 ونیوى ئه‌مشه‌و دوو شه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن که‌سانێکى نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى که‌رکوک ده‌سترێژى گوله‌ له‌ هاوڵاتییه‌کى کورد به‌ ناوى وریا ته‌ها شێخانى کراو به‌سه‌ختى بریندار کرا.

وتیشى: دواى ئه‌و ڕووداوه‌ش ئه‌و که‌سه‌ نه‌ناسراوانه‌ به‌ره‌و شوێنێکى نادیار هه‌ڵاتن ودواى گه‌یشتنى هێزه‌ ئه‌منیه‌کانى که‌رکوک بۆ شوێنى ڕووداوه‌که‌ برینداره‌که‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ گوێزرایه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردن وده‌ست کرا به‌ گه‌ڕان وپشکنین به‌ دواى ئه‌نجامده‌رانى کرده‌وه‌که‌به‌ مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌یان وده‌ستگیر کردنیان.