Error: No articles to display

وه‌زاره‌تی دارایی ڕونكردنەوەیەك له‌باره‌ی خه‌رجكردنی جیاوازی موچه‌ بڵاوده‌كاته‌وه

تشرینی یەکەم 09, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز‌
ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یه‌نراوێدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێنمای ژماره‌ 18ی ساڵی 2018وه‌زاره‌تی دارایی له‌ ڕونکردنه‌وه‌که‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو " فەرمانبەرێک شایستەی سەرمووچەی ساڵانە ‌بێت لە رێکەوتی 1/10/2017 بەڵام فەرمانی کارگێری دوابکەوێت بۆ مانگی (11)ی ساڵی /2017 و جیاوازی سەر مووچەی ناوبراو لە رێکەوتی 1/10/2017 تاکو 31/11/2017 لەگەڵ مووچەی مانگی (کانوونی دووەمی) ساڵی /2017 بۆ بەسترابێت لەم‌ حاڵەتەدا ئەم جیاوازییەی بۆ خەرج دەکرێتەوە".
ده‌قی ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومه‌تی هه‌رێم:

ئاماژە بە رێنماییمان ژمارە (18) ی ساڵی 2018 و بە هۆی ئەو لێکدانەوە جیا جیایانەی کە بۆی کراوە لە رێگەی ئەم روونکردنەوەیە مەبەستی رێنماییەکە دەیخەینەڕوو، کە بۆ کەم کردنەوەی رۆتینات و دەسەڵات دانە بە بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەکانی سەر بە وەزارەتمان بۆ : ـ
1- ئەم رێنماییە خەرج کردنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران نیە کە بەپێ ی رێنماییمان ژمارە (15) ی ساڵی /2016 و لە سەر بنەمای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە /64 لە 3/2/2016 جێ بەجێ کراوە، بەڵکو تەنها خەرج کردنەوەی جیاوازی مووچەیە (مووچەی بنەڕەتی + دەرماڵەکان) .
2- خەرج کردنەوەی جیاوازی مووچەی (مووچەی بنەڕەتیەکەی و دەرماڵەکان) مانگەکانی ساڵی /2017 کە بە هەڵە ‌یان بە هۆی دواکەوتنی فەرمانە کارگێرییەکان خەرج نەکراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی کانوونی یەکەم /2017 بەستراون .
3- بە هۆی ئەوەی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی /2017 کراوەتەوە پاشەکەوت بڕی ئەم جیاوازییەی کە فەرمانبەر شایستەی دەبێت بۆی خەرج دەکرێتەوە بۆ نموونە : ـ
_ فەرمانبەرێک شایستەی سەرمووچەی ساڵانە ‌بێت لە رێکەوتی 1/10/2017 بەڵام فەرمانی کارگێری دوابکەوێت بۆ مانگی (11)ی ساڵی /2017 و جیاوازی سەر مووچەی ناوبراو لە رێکەوتی 1/10/2017 تاکو 31/11/2017 لەگەڵ مووچەی مانگی (کانوونی دووەمی) ساڵی /2017 بۆ بەسترابێت لەم‌ حاڵەتەدا ئەم جیاوازییەی بۆ خەرج دەکرێتەوە .
_ یاخود فەرمانبەرێک شایستەی دەرماڵەی هاوسەری ‌بێت بە بڕی ( 000 50) پەنجا هەزار دینار مانگانە لە مانگی (11)ی ساڵی /2017 بۆی خەرج نەکرابێت لەم حاڵەتەدا ئەگەر ئەم دەرماڵەیە لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 بۆی بەسترابێت ئەوا ئەم دەرماڵەیەی بە بڕی (000 50) پەنجا هەزار دینارە بۆی خەرج دەکرێتەوە .
4- فەرمانبەرێک مووچەی مانگی (11)ی ساڵی /2017 ی بۆ خەرج نەکرابێت و لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 بۆی بەسترابێت ئەوکات مووچەی مانگی (11)ی ساڵی /2017 ی بۆ خەرج دەکرێتەوە .
5- هەر جیاوازییەکی مووچەیی و دەرماڵەیی فەرمانبەر کە شایستەیەتی، بەڵام بۆی خەرج نەکراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 تۆمار کرابێت بۆی خەرج دەکرێتەوە بە لیستی جیاو و لـە کاتی دابەش کردنی مووچـەی مانگانە