Error: No articles to display

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان دیاری ده‌كات

تشرینی یەکەم 09, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان واده‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانی له‌ ساڵنامه‌ی خوێندنی 2018 – 2019 دیاریکرد.
به‌پێی ئه‌و ساڵنامه‌یه‌ی که‌ بڵاویکردۆته‌وه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ تاقیکردنه‌وه‌ی کۆتایی وه‌رزی یه‌که‌م له‌ ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ 7- 1-2019 ده‌ستپێده‌کات تا 16- 1 -2019 کۆتایی دێت.
له‌ ساڵنامه‌که‌دا تاقیکردنه‌وه‌ی کۆتایی وه‌رزی دووه‌می خوێندنی 2018 – 2019 خراوه‌ته‌ڕوو که‌ له‌ 11 – 5 -2019 ده‌ستپێده‌کات تا 20 -5 – 2019 کۆتایی دێت.
له‌ ساڵنامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رۆژی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خوێندنی ساڵی 2019 – 2020 ده‌ستنیشانکراوه‌ که‌ ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ 15 -9 -2019 ده‌ستپێده‌کات.

ئەلبوومی وێنەکان