Error: No articles to display

ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین سه‌ردانی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌كه‌ن

تشرینی یەکەم 09, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌م له‌ گوندی گوڵه‌خانه‌ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین سه‌ردانی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود یان كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا به‌رێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود باسی له‌ قوربانیدانی شه‌هیدان كرد كه‌ له‌ پێناو جه‌ماوه‌ر و خاكی كوردستان گیانی خۆیان به‌ختكردووه‌، وتیشی ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا به‌دیهاتووه‌ به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستانه‌.

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان له‌ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی داعشدا ڕۆڵیگرنگیان بینیوه‌ له‌ پاراستنی كوردستان . .

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌ ئه‌ركی حكومه‌تی زانی كه‌ خزمه‌تی زیاتری كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان  و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان بكان. 

ئەلبوومی وێنەکان