Error: No articles to display

له‌ خورماتوو موچه‌ى پێنج قوتابخانه‌ دزرا

تشرینی یەکەم 09, 2018

جه‌ماوه‌ر نیوز

عومه‌رئاواره‌

له‌لایه‌ن چوار که‌سى نه‌ناسراوه‌وه‌ موچه‌ى پێنج قوتابخانه‌ى کوردى له‌ نزیک شارۆچکه‌ى خورماتوو ده‌دزرێت که‌ بڕکه‌ى 55 ملیۆن دیناره‌.

مامۆستا ئه‌حمه‌د ڕه‌مه‌زان سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده‌یى له‌ شارۆچکه‌ى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌وبه‌جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 9-10-2018 له‌ کاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێنج به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ کوردییه‌کانى شارۆچکه‌ى خورماتوو له‌ شارۆچکه‌ى که‌لاره‌وه‌ به‌ره‌و شارۆچکه‌ى خورماتوو له‌ دواى وه‌رگرتنى موچه‌ى مانگى حه‌وتى مامۆستایانى ئه‌و پێنج قوتابخانه‌یه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند که‌سێکى نه‌ناسراوه‌وه‌ ڕێگریان لێده‌گیرێت وله‌ ژێر فشارى چه‌ک ئه‌و بڕه‌ موچه‌یه‌ ده‌به‌ن وبه‌ره‌و شوێنێکى نادیار هه‌ڵدێن.

وتیشى: تاکو ئێستاکه‌ ئاشکرا نه‌بووه‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ کێن وسه‌ر به‌چى تاقم ولایه‌نێکن وله‌ دواى ئه‌و ڕووداوه‌ش هێزه‌ ته‌ناهییه‌کانى ناوچه‌که‌ ئاگادار کراوه‌ته‌وه‌ وئه‌وانیش ده‌ستییان به‌ گه‌ڕان وپشکنین به‌ دواى تاوانباراندا کردووه‌ به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌یان وده‌ستگیر کردنیان.