Error: No articles to display

ده‌ست ده‌گیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمێلێکى دزراودا

تشرینی یەکەم 09, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


پۆلیسى پارێزگاى سلێمانی رایگه‌یاند که‌ ده‌ست ده‌گیراوه‌ به‌سه‌ر ئۆتۆمێلێکى دزراودا

پاش ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلى جۆرى تویۆتا لانکرۆزه‌ر (وه‌نه‌وشه‌) له‌ مانگى 9 له‌ پارێزگاى دیاله‌ ده‌دزرێت، فه‌رمانى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌که‌ى گه‌شته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانی، پاش گشتاندنى به‌شى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان، توانرا له‌ به‌روارى 8-10-2018 ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌دا بگیرێت له‌گه‌ڵ شۆفێره‌که‌یدا.

له‌ ئێستادا شۆفێره‌که‌ى به‌پێى ماده‌ى 446 له‌یاساى سزادانى عێراقى به‌نده‌، له‌ ماوه‌یه‌کى کورتدا به‌پێى ڕێکاره‌ یاساییه‌کان ئۆتۆمبێله‌که‌ ده‌گێڕدرێته‌وه‌ بۆ پۆلیسى دیاله‌.