Error: No articles to display

وه‌زیری په‌روه‌ده‌ داوایه‌ك ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌كات

تشرینی یەکەم 10, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند له‌ ئێستادا هه‌رێمی کوردستان خاوه‌نی 6هه‌زار قوتابخانه‌یه‌و و پێویستمان به‌ دروست کردن و نوژنکردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌.
وتیشی بۆ ئه‌وه‌ی رزگارمان بێت له‌ دوو ده‌وامی له‌ قوتابخانه‌کاندا پێویستمان به‌ زیاتر له‌ یه‌ک ملیار دۆلاره‌ .
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ داواشی له‌ مامۆستایانی ئاینی و ڕێکخراوه‌کان کرد که‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان هانبده‌ن له‌ کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ و نوژنکردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌کانی خوێندن.
پشتیوان سادق هێماشی بۆ ئه‌وه‌کرد بۆ ئه‌مساڵی خوێندن 1750000خوێندکارمان هه‌یه‌.