
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جه‌ماوه‌رنیوز
عەمید ئاسۆ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند چه‌ند که‌سێک ده‌چنه سه‌رماڵان وه‌ک ئاسایش خۆیان ده‌ناسێن و له بنه‌ڕه‌تدا ئاسایش نه‌بوون و هیچ په‌یوه‌ندیان به‌و هێزه‌وه نه‌بووه، گروپێکی چوار که‌سی بوون و چونه‌ته سه‌رماڵان به بیانوی گه‌ڕان بۆ حه‌شیش مادده‌ی هۆشبه‌ر به جل و به‌رگی سه‌ربازی چونه‌ته سه‌رماڵان.
وتیشی ئێستا ئه‌و گروپه 4 كه‌سییه به‌ند کراون و ڕووبه‌ڕوی دادگا کراونه‌ته‌وه له چه‌ند ماڵێک پاره‌یان بردووه له ماڵێک 6هه‌زار دۆلار و له ماڵێکی تر 5هه‌زار دۆلار و له ماڵێکی تر 4 هه‌زار دۆلاریان بردووه.
له لایه‌کی تره‌وه باندێکی ترمان ده‌ستگیر کردووه که به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن له شاره‌کانی تکریت و واست دزیان کردووه هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌رماڵان و پۆلیسی ئه‌ویه چه‌ند هه‌وڵیاندا بیانگرن نه‌یانتوانیوه بیانگرن و ئۆتۆمۆبیلێکی ژماره سلێمانیان پێبووه و له لایه‌ن پۆلیسی سلیمانی ده‌ستگیرکراوه.