Error: No articles to display

ئەنجامی هەڵبژاردن بە دەنگی زۆرینەی کۆمسیاران پەسەند دەکرێت

تشرینی یەکەم 10, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردن له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن بە دەنگی زۆرینەی کۆمسیاران پەسەند دەکرێت و پێویستی بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران نییه‌.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردن به‌ واژۆی 5ئه‌ندامی كۆمسیاران ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ له‌ 30ی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامدراوه‌، کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم له‌ 85%ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ڕاگه‌یاندوه‌.
ئیسماعیل خورماڵی، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەبەر زۆری ئەو فۆرم و داتایانەی کەبەردەستن هەروەها وردبـینی سکاڵاکان و یەکلاکردنەوەیان ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دوادەکەوێت.

ئەلبوومی وێنەکان