Error: No articles to display

له‌داقوق گه‌نجێکى ڕفێنراو به‌پاره‌ ئازاد کرا

تشرینی یەکەم 10, 2018

جه‌ماوه‌ر ئیوز

عومه‌رئاواره‌

دواى ئه‌وه‌ى مانگێک به‌ر له‌ ئێستا له‌ لایه‌ن چه‌کدارانى داعشه‌وه‌ ڕفێنرا،رۆژى سێ شه‌ممه‌ 9 ى تشرینى یه‌که‌مى 2018 گه‌نجێکى کوردى دانیشتوى شارۆچکه‌ى داقوق ئازاد کرا.

محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌و به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش له‌ سنورى شارۆچکه‌ى داقوقى سه‌ر به‌ شارى که‌رکوک مانگێگ به‌ر له‌ ئێستا گه‌نجێکى کوردیان به‌ ناوى (سه‌باح تاهیر) ڕفاند ،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 9-10-2018 له‌ به‌رامبه‌ر 50000 هه‌زار دۆلار ئازاد یان کرد.

وتیشى: له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجه‌ گه‌نجێکى دیکه‌ به‌ ناوى نه‌وشیروان محه‌مه‌د مه‌حمود ڕفێنرا ، به‌ڵام ئه‌و تاکو ئێستاکه‌ ئازاد نه‌کراوه‌.