Error: No articles to display

448كه‌س له‌ هه‌رێمه‌وه‌ داوایان پێشكه‌شكردووه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆست له‌ حكومه‌تی نوێی عێراق

تشرینی یەکەم 10, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئاماری ئەو داواکارییانه‌ی بڵاو کرده‌وه‌ که‌ پێشکەشکراون بۆ پۆستە وه‌زاریه‌کان .
بله‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ هاتووه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی ڕێگه‌ی ئه‌لیکترۆنیه‌وه‌ داواکاریان پێشکه‌شکردووه‌ بۆ پۆستی وه‌زاری زیاتر له‌ 36هه‌زار که‌سه‌ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عێراق ئه‌وانه‌ی داواکاریه‌کانیان ته‌واو کردووه‌ 9317 که‌سه‌ .
به‌پێی ئاماره‌که‌ له‌ 97%ی ئه‌وانه‌ی داواکاریا پێشکه‌ش کردووه‌ سه‌ربه‌خۆن و له‌ 15%ی ئافره‌ته‌ و له‌ 23% خاوه‌ت بڕوانامه‌ی باڵان.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی 448 که‌س له‌ هه‌رێمی کوردستان داواکاریان پێشکه‌ش کردووه‌ بۆ پۆستی وه‌زاری له‌ حکومه‌تی داهاتوی عێراق.
له‌ پارێزگای هه‌ولێر 185 که‌س و له‌ پارێزگای سلێمانی 156که‌س و له‌ پارێزگای دهۆک 96 که‌س و له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 11که‌س.