Error: No articles to display

له‌هه‌ولێر سیانزه‌هه‌مین پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى کتێب کرایه‌وه‌

تشرینی یەکەم 10, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


‌ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2018, به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى حزبى و حکومى و نوسه‌رو رۆشنبیران و جه‌ماوه‌رێکى فراوان سانزه‌هه‌مین پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى کتێب له‌ شارى هه‌ولێر کرایه‌وه‌، له‌ پێشانگاکه‌دا زیاتر له‌ 250 ده‌زگاى چاپ و په‌خش به‌ زیاتر 700 هه‌زار ناونیشان به‌شدارن که‌ به‌ چه‌ندین زمانى جیاواز نووسراوه‌ که‌ زیاتر له‌ 30 وڵاته‌وه‌ کتێبه‌کانیان نمایشکردوون.

له‌ نێوان 10 بۆ 20 ئه‌م مانگه‌، پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر بۆ کتێب پێشوازى له‌ خوێنه‌ران ده‌کات، زیاتر له‌ 250 ده‌زگاى چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ که‌ زیاتر له‌ 30 وڵاته‌وه‌ هاتوون به‌ زیاتر له‌ 700 هه‌زار ناونیشان به‌شدارن، چاپخانه‌کان هه‌ندێکیان له‌ وڵاتانى دووره‌وه‌ هاتوون، وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن، ئه‌زموونیان له‌گه‌ڵ خوێنه‌رى کوردستان په‌یداکردووه‌.

ئیهاب قه‌یسی، رێکخه‌رى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر بۆ کتێب به‌ کوردستان24 ى راگه‌یاندووه‌: "بۆ جارى سانزه‌هه‌مین پێشانگاکه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ و یازده‌ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ، ساڵانه‌ سێ بۆ چوار چاپخانه‌مان له‌ پێشانگاکه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرد که‌ ده‌یانویست کتێبى هانده‌ر بۆ توندڕه‌وى بفرۆشن، ئه‌مساڵێش رێگه‌ماننه‌داوه‌ هیچ کتێبێکى له‌و جۆره‌ بێته‌ پێشانگاکه‌".

ساڵانه‌ ئه‌و پێشانگایه‌ له‌ مانگى نیساندا ده‌ستیپێده‌کرد، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ به‌هۆى داخستنى فڕۆکه‌خانه‌ و چه‌ند کێشه‌یه‌کى دیکه‌ که‌وته‌ مانگى ئۆکتۆبه‌ره‌وه‌، وه‌ک رێکخه‌رانى پێشانگاکه‌ش وتیان بۆ ساڵى داهاتوو له‌ مانگى نیسان هه‌ولێر ئاوێزانى کتێب ده‌که‌نه‌وه‌.